زایەڵە ـ عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ هاوینه‌ هه‌واری ژاڵه‌ناو گه‌نجێك به‌ناوی ئه‌میرصه‌باح مه‌هدی له‌دایكبوی 2004 دانیشتوی قه‌زای خانه‌قین له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.

راشیگەیاندووە، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌دا به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران ڕوویان له‌ هاوینه‌هه‌وای ژاڵه‌ناو كردووه‌،له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاوه‌.

باسی لەوەشکردووە، تائێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پۆلیس و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌شتونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌ستی پێكردووه‌.

کامەران کەریم