زایەڵە ـ له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی سنوری نێوان یۆنان و ئیتاڵیا كه 70 كه‌سی هه‌ڵگرتبو، ژێرئاوكه‌وت و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه له‌نێویاندا هاوڵاتیانی كوردی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی ئێران هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه، ڕێكخراوی فریاگوزاری ئه‌ڵمانی RESQSHIP كه تایبه‌ته به بواری كۆچبه‌ران بڵاویكردۆته‌وه، له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، 10 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه ده‌یان كۆچبه‌ری دیكه‌ش تا ئێستا بێسه‌روشوێن بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گه‌ڕان و به‌دواداچونی تیمه‌كانی رزگاركردنی ئیتاڵیا بۆ دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كانی دیكه كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه بون به‌رده‌وامه.
کامەران کەریم