زایەڵە ـــ دەستەی تایبەتی گرووپی شاخەوانی ئەژدیها گەشتێکیان سازدا بۆ سەر لووتکەی شاخی دەماوەند لە ئێران.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ئەژدیها: سەرەتا بە ئۆتۆمبێل گەیشتینە گوسفەند سەرا و دواتر بۆ بارەگای سێ, رۆژی دواتر کاتژمێر چواری بەیانی بەڕێکەوتین بۆ لوتکە.
سەرەتای گەشتەکەمان بە بەفر دەستپێکرد و دوای چەند کاتژمێرێک کەشەکە گۆڕا بە تۆفان و تەمێکی ئێجگار زۆر, لەبەر سەختی کەشەکە بڕیاردرا لەگەڵ تیمێکی روسی و ئێرانی گەشتەکە هاوبەش بکەین و بگەین بە لووتکە.
دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: لەکاتی گەڕانەوە هەورە بروسکە لە تیمەکەیدا و چەند کەسێکمان باری تەندروستی تێکدەچوو و دوای وەرگرتنی چارەسەری سرووشتی هۆشیان هاتەوە و گەڕاینەوە بارەگای سێ و لەلایەن پزیشکانی فیدراسیۆنەوە چارەسەریان بۆ کرا.
سوپاس بۆ خوا تیمەکە سەلامەتن و گەشتێکی سەرکەوتوویانەمان ئەنجامدا و گەڕاینەوە شاری سلێمانی.
ئێمە لە تۆڕی شاخەوانیی کوردستان سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئەم تیمە تایبەتە هەیە و سەرکەوتنێکی دیکەیان بۆ خۆیان و دەستەکەیان تۆمارکرد و ئەزموونێكی نوێ فێربوون لە بواری شاخەوانی.