زایەڵە ـ ئەمینداری گشتی یەکگرتو رایگهیاند، داوا له حكومهت دهكات ،گەنجانی نیشتمان ئاشت بکاتەوەو لەکەلی بێمنەتی و خەیاڵ بێنە خوارەوە و ڕێکاری ئاسایی و یاسایی گۆڕانکاری بگرێتە بەر بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی و دادگەری بۆ دەزگاکانی کارگێڕی و ئابوری و ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و وڵاتان، لەسەربنەمای مافە دەستوریەکان، بەشەفافیەت و واقعیەت و سەربڵندییەوە.
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی كوردستان له پهیامێكدا لهبارهی ژێرئاوكهوتنی بهلهمێكی كۆچبهران كه ژمارهیهك هاوڵاتی ههرێمی كوردستانی تیادابوو، رایگهیاند، کۆچکردن لە پێناو بیروباوەڕ و مەبدەئدا نەریتی کەسە مەزنەکانی مێژووە، بەڵام ئەوەی لەم سەردەمەی حوکمڕانی کوردیدا ڕودەدات، هێجگار جیاوازە، ئەمەی ئەیبینین بریتیە لە چۆڵکردنی نیشتمان و سەریخۆهەڵگرتن و توشبونی جۆرەها گرفت و مەترسی و لەناوچون، کۆچێکی ئیختیاری نییە، بەڵکو پڕۆسەی کۆچپێکردن و هەڵفڕاندن و دەرکردنەو چەندین فاکتەر لە پشت کارەکەوەیە.
کامەران کەریم