زایەڵە ـ به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى گه‌شتكردنى وڵاتى توركیا بۆ سه‌ر پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى نرخى یه‌ك فیزاى گه‌شتیارى گه‌یشتۆته‌ 1500 دۆلار. له‌ كاتێكدا رسومانى وه‌رگرتنى فیزا ته‌نها 180 دۆلاره‌.

كونسڵخانه‌ى توركیا له‌ هه‌ولێر زۆر به‌ ئه‌سته‌م فیزاى گه‌شتیارى ده‌داته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه‌ كارتى زانیاری و نیشته‌جێبوونیان سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى فیزا.

هۆكارى سه‌ره‌كى پێنه‌دانى فیزا به‌ هاووڵاتیانى ئه‌و سنووره‌ په‌یوه‌ندى به‌ هۆكارى سیاسییەوە هەیە.

کامەران کەریم