زایەڵە ـ نەسرین عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆی پیرەمەگرون ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی لە زۆرینەی داموودەزگاحكومییەكان هێشتا پشووی فەرمییە،بەڵام ئێمە لەدوێنیوەدەستمانكردووەتەوە بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، تا ئەمڕۆش زیاد لە 45 هەزار تۆن گەنممان لە جوتیاران وەرگرتووە و پرۆسەكەش بەبێ گرفت بەردەوامی هەیە.
دەشڵێت، ئێمە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بۆمان دیاریكراوە كە دەتوانین بڕی 282 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرین، هاوكات پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش تا 20/7/2024 بەردەوامی دەبێت، نازانین ئەو ماوەیە درێژ دەكرێتەوە یاخود نا، بەڵام ئێستا سایلۆكەمان بڕێك لە گەنمی ساڵی ڕابردووی تێدا ماوەتەوە و دەبێت ئەو گەنمە بگوازینەوە بۆ سایلۆیەكی ئەهلی بۆ ئەوەی بتوانین سەرجەم ئەو گەنمە وەربگرین كە بۆمان دیاركراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا بڕی سێ ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانمان بەدەست گەیشتووە و ڕۆژی یەكشەممەش 23ی حوزەیرانی 2024و دەستدەكەین بە پێدانی چەك بەو جوتیارانەی كە گەنمەكانیان ڕادەستكردووەو بۆئەوەی لە بانكەكان بتوانن پارەی گەنمەكانیان وەربگرن، هاوكات بڕی 20 ملیار دیناری دیكەش لەڕێیە بگات كە ئەویش پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوو بگات و بخرێتە سەر ژمارە حسابییەكەمان، بۆئەوەی بتوانین دابەشی بكەین بەسەر جوتیاراندا.
کامەران کەریم