زایەڵە - تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: لەهەرچوار ڕۆژی جەژنی قورباندا (٢٠) مناڵ لەسنوری چەمچەماڵ لەنەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان لەدایکبوون ،کە (٨) کوڕ(١٢)کچ بوون لەو ڕێژەیە (١٢) مناڵ بەنەشتەرگەری و (٨) مناڵ بەشێوەی سروشتی لەدایکبوون.
لەو ماوەیەدا (٦٨) چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەکەی کردوە (٤٤) پشکنین و شیکاری لەبەشی تاقیگە ئەنجامدراوە.
دەستی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستی خۆشبێت هیوای لەشساغی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
کامەران کەریم