زایەڵە - بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزری هەڵەبجە بڵاویکردەوە ، له چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بەرواری ٢٠٢٤/٦/١٩هاتنی گەشتیاروسەردانیکەر بۆپارێزگای هەڵەبجە بەردەوام بوو خۆشبەختانە هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوی نەداوە.

وتیشی، لەماوەی ئەم چوارڕۆژەی جەژندا کەئەمەش بەهەوڵوماندوبونی بەڕێوەبەری گشتیمان وسەرجەم ئەندامانی لیژنەکانی پشکنینمان وسەرجەم دەزگائەمنیەکان وهاوڵاتیانی ناوچە گەشتیارییەکان بووە .

ڕونیشکراوەتەوە:لێرەشەوە سوپاسی بەڕێزان پارێزگای هەڵەبجە وقائمقامیەتی هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە  وبەرگری شارستانی خورماڵ وپۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکانی هەڵەبجەوپۆلیسی هاتوچۆی بیارەوهەرسێ بنکەی پۆلیسی خورماڵ و بیارەوتەوێڵە ویاریدەدریەتی ئاسایشی بیارە دەکەین کە بەردەوام هاوکاروپشتیوانمان وهەمومان پێکەوە لەچوارڕۆژی  جەژندا توانیمان پێشوازی لە  (84176)(هەشتاوچوارهەزاروسەدوحەفتاوشەش) گەشتیار وسەردانیکەربکەین و لیژنەکانی پشکنینیشمان توانیویانە بەشێوەیەی سەرکەوتوانە چاودێری نرخ وپاک وخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکان بکە ن و توانیویانە( 40)چل سەرپێچی وئاگادارکردنەوە تۆماربکەن خۆشبەختان هیچ ڕوداوێکی نەخوازراویش ڕوی نەداوە.

کامەران کەریم