زایەڵە ـ د. شاڵاو عارف به‌رپرسی كوشتارگه‌ی سلێمانی، به زایەڵەی وت، له چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا چه‌ندان هاووڵاتی له ناو كوشتارگهدا قوربانییان كردووه‌و به رێگایەکی ته‌ندروست گۆشتی قوربانییەکانیان راده‌ست كراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، له چوار رۆژی جه‌ژندا 864 ئاژه‌ڵی بچووك و 132 ئاژه‌ڵی گه‌وره به‌شێوه‌ی ته‌ندروست و له چوارچێوه‌ی سوننه‌تی قوربانی، سه‌ربڕاون و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
وتیشی ، له‌و ژماره‌یه‌ی ئاژه‌ڵ هێنراونه‌ته كوشتارگه، 27 ئاژه‌ڵیان له كاتی سه‌ربڕین ده‌ركه‌وتووه نه‌خۆش بوون و گۆشته‌كه‌یان ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌و، به رێی زانستی له‌ناو براون و سووتێنراون.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌راورد به ساڵی رابردووش قوربانیكردن له رێی كوشتارگه كه‌می كردووه.
کامەران کەریم