زایەڵە ـ ژمارەی مردوەکان گەیشتوەتە 922 کەس، کە 65%یان خەڵکی میسر بون و 13 حاجیش خەڵکی ههرێمی کوردستانن.
ئاژانسی هەواڵی فڕەنسی لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێو حاجیانی میسریدا بۆ "لانیکەم 600" بەرزبوەتەوە، ئەوان گەورەترین بەش لە حاجییە مردوەکان پێکدەهێنن، بەم شێوەیە کۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گەیشتوەته 922 کەس.
یەکێک لەو دیپلۆماتکارانەی کە هەماهەنگی وەڵامی وڵاتەکانیان دەکات رایگەیاندوە، هەمویان بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، جگە لە کەسێک کە لە کاتی هێرشێکی بچوکدا لەنێوان جەماوەرێکی حاجیدا بە سهختی برینداربوە.
جگە لە میسرییەکان، ئەو ژمارەیە 132 حاجی ئەندەنوسیا، 65 حاجی هیندستانی، 60 حاجی ئوردنی، 35 حاجی تونسی، 13 حاجی خەڵکی ههرێمی کوردستان، 11 حاجی ئێرانی، سێ حاجی سەنیگالی لەخۆدەگرێت.
کامەران کەریم