زایەڵە ـ نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی  بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەو هەموو هێزه سیاسیە کە  لە هەرێمی کوردستان ناوی ئۆپۆزسێۆنیان لەخۆیان ناوە ئەرکیان چیە ،ئایا ناڕەزایە تیە کانیان بەتەنها وتنی دوو وشەی بەر دەم مایکەکانه  یان چاوەڕێ دەکەن بەغداد بڕیار بدات و هەریەکەیان خۆی بکاتە پاڵەوانی چینەوەی دەسکەوتی بڕیارە کە و بڵێن ئێمە کردمان.
ئەوسەرکردەیە وتیشی:   ئەی کوا بەرنامەوکاریگەری شێوازی ناڕەزایە تیەکانتان چەند کۆڕو کۆبونەوتان کردوە چەند خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیتان ڕێکخستوە ئەی حکومەت بۆ نەتەقینەوەی دۆخەکەو لەترسی جوڵەکانی ئێوە چی کردوە ،  ئایا ئێوە بەدیلی دەستەڵاتن یان شەڕی کورسیەکانی دەرەوەی یکێتی و پارتی دەکەن .
کامەران کەریم