زایەڵە ـ بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا هاتووە: كۆماری ئەرمینیا لەچوارچێوەی پابەندبوونی بە یاسای نێودەوڵەتی و بنەماكانی یەكسانی و سەروەریی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلان، بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا نیگەرانی خۆیشی بەرامبەر دۆخی ناهەمواری كەرتی غە"ز"زە لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل، دەربڕیوەو داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد رێگەچارەیەك بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆخە بدۆزرێتەوەو دەستبەجێ شەڕ رابگیرێت.

پێشتریش،  وڵاتانی نەرویج، سلۆڤینیا، ئیسپانیاو ئێرلەندا، بڕیاریاندا بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن.

کامەران کەریم