زایەڵە ـ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان دەستی پێکرد و تیایدا ( ٥٦٣٠ ) خوێندکار لەم پرۆسەیە بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن و دابەشکراون بەسەر ( ٩٨ ) هۆڵدا .

لەم پرۆسەیەدا ( ٦٨٦ ) مامۆستا وەکو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر بەشدارن هەروەها ( ٨٥ ) سەرپەرشتیار وەکو سەرپەرشتیاری ( مقیم ) سەرپەرشتی هۆڵەکان دەکەن.

کامەران کەریم