زایەڵە ـ شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر :لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا بەهۆی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوەوە لە سنوری پارێزگای هەولێر، دوو هەزار و ٢٨٢ دۆنم زەوی گەنم و ٢٣١ دۆنم زەوی جۆ سوتاوە.

لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی گەنم و جۆ لەو شوێنانەی مەترسی ئاگركەوتنەوە هەبووە، تیمێكیان جێگیركردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕووداوەكان.

کامەران کەریم