زایەڵە ـ رەمەک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە زایەڵەی راگەیاند، خوێندکارێک بەناوی (زانیار خواکەرەم عەلی) لە رێگەی چوونی بەرەو تاقیکردنەوەکان، تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
بە گوێرەی قسەکانی رەمەک رەمەزان، گەنجەکە خۆی خەڵکی گوندی سەروچاوەی بازیان بووە،بەڵام لە تەکیە دانیشتووە و لە رێگە بووە بۆبەشداریکردنی لە تاقیکردنەوەی گشتییەکان لە خوێندگەیەکی چەمچەماڵ.
پێشتریش شەریف رەحیم، جێگری بەرپرسی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، گەنجەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا.
کامەران کەریم