زایەڵە ـ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ پۆلی 12 ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی ئاماره‌كان 122هه‌زار و 15 خوێندكار و قوتابی بۆیان هه‌بووه به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: هیچ هەڵەیەک لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕووینەداوە، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم مامۆستایان.
نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمونەكانی هەرێم سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مرۆ وتی: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بوو، پرۆسەی تاقیکردنەوەی یەکەم ڕۆژ بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو، بەبێ هیچ گرفتێک بەڕێوەچوو.
وتیشی: توانیومانە بە شێوەیەکی زۆر باش و کوالێتییەکی زۆر باش پرسیار بخەینە بەردەستی قوتابییان، هیچ هەڵەیەک لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕووینەداوە، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان.
کامەران کەریم