زایەڵە ـ ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری فه‌هد ئه‌لجه‌لال، وه‌زیری ته‌ندروستیی سعودیه‌ ئاماری حه‌جی بڵاوكرده‌وه‌،زیاترله‌ هه‌زار و 300 حاجی له‌ وه‌رزی حه‌جدا كۆچی دواییان كردوه‌.

83%ی ئه‌و ژماره‌یه‌، ئه‌و حاجییانه‌ بوون كه‌ رێگه‌پێدراو نه‌بوون حه‌ج بكه‌ن.

ئه‌و حاجییانه‌ی كۆچی دواییان كردوه‌ له‌ژێر خۆره‌تاودا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌پێ رۆیشتون به‌بێ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌ن یان له‌ شوێنێكدا بحه‌وێنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش ئه‌و حاجییانه‌ن كه‌ رێگه‌پێدراو نه‌بوون به‌شداری له‌ مه‌راسیمه‌كانی حه‌جدا بكه‌ن.

ئەم ساڵ نزیکەی 39 هەزار کەس لە عێراقەوە چوونەتە سعودیە بە مەبەستی حەجکردن؛ 4685یان لە هەرێمی کوردستانەوە چوون، جگە لەوەش مەزەندە دەکرێت تەنیا لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار کەس بە ڤیزەی گەشتیاری حەجیان کردبێت.

کامەران کەریم