زایەڵە - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دووەمجار وادەی پێشکەش کردنی داواکاریی و خۆتۆمارکردنی حزب، هاوپەیمانێتی و کاندیدایانی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان درێژ کردەوە.

کۆمیسیۆن ئەمجارە ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی بۆ سێ ڕۆژ درێژ کردووەتەوە و لە ئەمڕۆوە تا وەکوو کۆتایی دەوامی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە ڕۆژی 27ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم