زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لەكچێك سەندبوو.
پۆلیس لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ماتۆڕسوارێك رێگریی لەكچێك کرد و هێرشیکردە سەر و پارە و مۆبایلەكەی لێسەند، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات.
باس لەوەشکراوە، پاش پەیوەندیکردن بە هێزەکانی پۆلیس و ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارە و مۆبایلەدا كە تۆمەتبار بردبووی لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك كە بە تۆمەتبار بووە.
لەئێستادا تۆمەتبار کە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
کامەران کەریم