زایەڵە - فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق:به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی " به‌ ئه‌نقه‌ست زیانی به‌ سندوق و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بانكه‌كه‌ گه‌یاندوه‌ و بڕی پێنج ملیار دیناری به‌قه‌رز داوه‌.

فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ڕافیده‌ین له‌ قەزای سه‌قڵاویه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌رچوه‌، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ وردبینیكردنی كاره‌كانی پێكهێندراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار "به‌ڕێوه‌به‌ری بانك" قه‌رزێكی به‌ یه‌ك كه‌س داوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتێكی ناڕاسته‌قینه‌ و زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ پێدانی قه‌رزه‌كه‌دا.

تۆمه‌تبار ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پێدانی قه‌رزێك به‌ بڕی پێنج ملیار دینار به‌ كه‌سێك كه‌ كه‌ نیازی دامه‌زراندنی زانكۆیه‌كی ئه‌هلی له‌ شاری فه‌للوجه‌ خستۆته‌ڕو، قه‌رزه‌كه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕاپۆرتێكی نادروستی ساڵی 1999 دراوه‌، ئه‌مه‌ش زیاده‌ڕه‌وی له‌ به‌های موڵكه‌كه‌ كردوه‌.
 
کامەران کەریم