زایەڵە - بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، لەسەر سێ بڕگە گفتوگۆ دەكات، ئەوانی پرسی ( موچە، كارەبا، حاجیان)ە.
بڕگەی یەكەم: رەوشی خزمەتگوزاری كارەبا لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازی داشكاندنی رێژەی (%50)ی پارەی كەڵەكەبووی كارەبا لای هاوڵاتیان.
بڕگەی دووەم: خستنە رووی راپۆرتی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە رەوشی حاجیان.
بڕگەی سێیەم: بابەتی پەیوەندیدار بە لیستی موچەو بە بانكیكردنی موچەو هاوكاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە.
کامەران کەریم