زایەڵە - زیاد جەبار، ئەندامی سەركردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دواکەوتنی هەڵبژاردن بۆشاییەکى دەستوورى و یاسایى لە هەرێمى کوردستان دروستکردووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، دواکەوتنى زیاترى هەڵبژاردن قەوارەى هەرێمى کوردستان لاوازدەکات، پێویستە بەزووترین کات وادەى هەڵبژاردن دیاریبکرێت و یەکێتی چاوەڕێى دیاریکردنى ئەو وادەیە دەکات.

زیاد جەبار، دەڵێت، یەکێتی هەمیشە وتویەتی پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، مەبەستمانە بەزووترین کات ئەنجامبدرێت، حکومەتێکى نوێ پێکبهێندرێت و دامەزراوەکان کارابکرێنەوە.

کامەران کەریم