زایەڵە - بەپشت بەستن بە زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵگریی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و پشتیوانی هاوپەیمانان بەرەبەیانی سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024 چەند تیمێكی شەڕكەری "كوڕانی كۆماندۆ" لە گەڵ هێزی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر ژمارەیەك حەشارگەی تیرۆرستان لە ناوچەی "تاوێرکەوە" لە سنوری گەرمیان ئەنجام دا. 
لە سەعات 02:30ی خولەکی بەرەبەیانی سێشەممە لە ڕێگەی تیمێكی یەكەی (هاوەن)ی هێزەکانمان ژمارەیەك حەشارگە خاپوور كرا و دواتر "كوڕانی كۆماندۆ" دەستیان بەكێوماڵ كردنی ناوچەكە كرد، كە تیرۆرستان ناو بەناو وەك شوێنی كۆبونەوە و دانانی پیلانی هێرشكردن بەكاریان دەهێنا، كە ئامانجی سەرەكی ئۆپراسیۆنەكەش خاپووركردنی ئەو شوێنانە بوو، هاوكات  بۆمبێکی چێنراوی تیرۆرستانیش لەلایەن تیمێكی (E.O.D)ی كۆماندۆی كوردستانەوە پۆچەڵكرایەوە، ئۆپەراسیۆنەكەش لە سەعات 10ی پێش نیوەڕۆ بە سەركەوتوویی كۆتایی هات. 
"كوڕانی كۆماندۆ" جارێكی دیكە دڵنیایی دەدەنە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە بەردەوام ئاگاداری هەر جموجوڵێكی تیرۆرستان دەبن و وەك هەمیشە پێشمەرگەی دڵسۆزی پارێزەری خاكی پیرۆزی كوردستان و خزمەتكاری بەوەفای خەڵك دەبن.
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
25ی6ی2024
کامەران کەریم