زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی:هاووڵاتیان ئاگادار دەکه‌ینه‌وه‌ کە چیدی کار بە بەڵگەنامەیەک ناکرێت و دەڵێت ئەم بڕیارە هاووڵاتیانی دانیشتووی دەرەوەی هەرێمیش دەگرێتەوە.

بەبڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی بەغداد کارکردن بەسورەد قەیدی ئەلیکترۆنی لەتەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عێراق و هەرێم ڕاگیراوە.

بۆ لەمەودوا هەر هاووڵاتیەک بیەوێت ببێتە خاوەت پاسپۆرتی عێراقی دەبێت کارتی نیشتیمانی پێبێت پاشان مامەڵەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر سورەد قەیدی ئەلیکترۆنی بێنیت لەشوێنی کارتی نیشتیمانی ئەوا مامەڵەکەی بۆئەنجام نادرێت.

ئەم بڕیارە ئەو هاووڵاتیانەش دەگرێتەوە کە لەوڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە یان دەگەڕێنەوە و  بیانەوێت مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن.

کامەران کەریم