زایەڵە - بە ئامادەبوونى دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى گشتیی رۆشنبیریی و هونەرى سلێمانى، یەكەمین دیداری میدیای تایبەت منداڵا، بەڕێوەچوو.
لە ژێر ناونیشانى بەرپرسیارێتى میدیا بەرامبەر منداڵان، یەكەمین دیداری میدیای تایبەت منداڵان، لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری منداڵانی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی رۆشنبیریی و هونەرى سلێمانى، رێکخرابوو.
دیدارەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو، پانێڵى یەکەم، لەلایەن سێ پسپۆڕى جیاوازى بوارى منداڵان بەڕێوەچوو، کە تیایدا دکتۆر یوهان عوسمان، باسى بایەخى کات و ناوەڕۆکى پڕۆگرامەکان لە کەناڵ بینراوەکاندا، کرد.
هەورەها دکتۆر دیارى حامید، کاریگەرى ریکلام لەسەر منداڵانى شرۆڤەکرد و پاشان هەر لەو پانێڵەکەدا، مامۆستا یاسین قادر، (کاریگەرییەکانى دەق و وێنە لە گۆڤارى منداڵان)ى رونکردەوە.
پانێڵى دووەم لە هەمان رۆژدا بەڕێوچوو، کە تیایدا پرۆفیسۆر جەواد نیعمەت گفتوگۆى لەبارەى رۆڵى پەروەردەى هونەر لە پێشخستنى منداڵاندا کرد، پاشان مامۆستا تارق حەبیب، باسى کاریگەرى میدیاى لەسەر ناوەندە پەروەردەییەکان کرد.
هەروەها لە پانێڵى دووەمدا، بەناز کوێستانى گفتوگۆى لەسەر کاریگەرى ئامێرە زیرەکەکان لەسەر رەفتارى منداڵانى کرد.
لە پانێڵەکاندا، ئامادەبووان بە پرسیارەکانیان، گەرم و گوڕى زیاتریان بە دیدارەکەدا.
کامەران کەریم