زایەڵە - ئەنساروڵڵا پەردەی لەسەر مووشەکی هایپەرسۆنیکی لادا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ یەکەمجار وردەکارییەکانی ئەو موشەکە ئاشکرا دەکات کە کەشتیی "MSC SARAH V"ی ئیسرائیلی لە دەریای مەکران کردە ئامانج.
یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مووشەکە مووشەکێکی هایپەرسۆنیکی دروستکراوی ناوخۆیە کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، ورد و هەروەها مەودای زۆری هەیە.