زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکی کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە،لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە(٣٥٠٠) سێ هەزار و پێنج سەد سەتـڵ ماست و (٣) تۆن شیر و زیاتر لە (٣٠٠) سێ سەد كیلۆگـرام بەرهـەمی شیرەمـەنی ماوەبەسەرچوو خراپبوودا لەناو كارگەیەکی دروستكردنی ماسـتدا لەگونـدی كانـی پانكە، كە تۆمەتبار ئامادەی كردبوو بەمەبەستی فرۆشتن و ساغكردنەوەی لەناو بازاڕەكاندا.

ڕونیشکراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، س، ف  لەدایكبووی 1989) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
کامەران کەریم