زایەڵە ـ وەزارەتی پەیوەندیەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكیدا :وەزارەتی پەیوەندیەكانی عێراق ڕێككەوتنێكی ئیمزا كرد بۆ دانان و تێپەڕبوونی گەورەترین كێبڵی ئینتەرنێت لە فاو.
هەیام یاسری وەزیری پەیوەندیەكان لەگەڵ كۆمپانیای ئێس تی سی سعودی ڕێككەوتنێكی ئیمزاكردووە بۆ دانان و تێپەڕبوونی سێیەم گەورەترین كێبڵی ئینتەرنێت لە ئاوەكانی فاودا .
ئەو كێبڵە بە ٤٧ وێستگەی جیهانیدا تێدەپەڕێت و ڕۆڵی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی عێراق لە بواری بەبازاڕكردنی ئینتەرنێت و پەیوەندی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی عێراق و ئەم هەنگاوەش گرنگە بۆ بەهێزكردنی شوێنی جوگرافی عێراق و زیادكردنی داهاتەكەی.
کامەران کەریم