زایەڵە ـ کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەگەر مەرزەکان خێر و بێریان هەبێت.ئەوا نەمەرزی سازان خێر و بێری مەرزی تەوێڵە سفر دەکاتەوە و نە مەرزی تەوێڵەش خێر و بێری سازان سفر دەکاتەوە،ماوەی چەند ساڵێکە کار لەسەر مەرزی سازان دەکرێت ، سەدان دۆکۆمێنت لە هەوڵەکانی هەموو لایەک بەردەستە لە ٢٠٠٧ بۆ ئەمڕۆ، بە هەمان شێوەیە هەوڵی زۆر بۆ تەوێڵە و پشتە و مڵەخوردیش دراوە و دەیان سەردان و کۆبونەوە و یاداشتی لێک تێگەیشتن و بەدواداچوون کراوە ، پێویستە بە یەک چاو سەیری هەموو ناوچەکانی ئەم پارێزگایە بکەبن لەهەڵەبجە بێت یان هەورامان یان شارەزوور یان بەمۆ.
وتیشی: دژایەتی و سفر کردنی شوێنەکان هیچ سەوز ناکات بەڵکو پێویستمان بە پلان هەیە بە خۆشحاڵییەوە پلانمان هەبووەبۆ گەشەپێدانی ناوچەکان و مەرزەکان بەڵام تا چەند جێبەجێ کراوە ئەوە بابەتێکی ترە ، ئەگەر خێر و بێر هەبێت پێویستە هەوڵی گەشەپێدانی بدرێت نەک بڕینی ، کەسمان بۆمان نییە و دەسەڵاتی ئەوەمان نییە خێر و بێری هیچ شوێنێکی ئەم پارێزگایە ببڕین یان کەمیکەینەوە .کاری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەیەک بووە کە سەرچاوەکان زیاد بکات نەک کەمیکاتەوە ، لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە باسی مەرزی سازان کرا کە چەندە گرنگە بۆ ئەم پارێزگایە ،ئەوان پێیان وابوو کە بە هۆی تەسکی ڕێگاکە و گەشتیاران تەوێڵە بەرەو ئەوە دەڕوات کە بچوک بێتەوە، وەڵاممان زۆر ڕوون و بەرپرسیارانە بوو ،کە سازان بەدیلی تەوێڵە نییە ، ئەو گرفتانەی لە تەوێڵە باس دەکرێت چارەسەری زۆر ئاسانە و پلانی تەواومان داناوە بۆ چارەسەر.
ئەوەشی خستەڕوو: مەرزی تەوێڵە مەرزێکە بۆ هاتوچۆی گەشتیار باشترین شوێنە بمێنێتەوە وەک مەرزی گەشتیاری ، هەروەها بە مەرزی بازرگانی بمێنێتەوە بەڵام هاتوچۆی بار هەڵگر بە هۆی تەسکی ڕێگاکەوە کە ڕۆژانە ناگاتە ١٥٠ بار هەڵگر پێویستی بەڕێگەی بەدیل هەیە و ئەویش ڕێگای عەنەب -خەرپانی- هاوار - تەوێڵە بەمەش دەبێتە مەرزێکی گەشتیاری و بازرگانی ،مەرزی سازان هەڵکەوتەی بە شێوەیەکە لە هەرێمی كوردستان هیچ مەرزێک بۆ بازرگانی ئەوەندە گونجاو نییە لە ڕووی ڕوبەری گۆڕەپان و نزیکی لە گەورەترین ناوەندی بازرگانی لە ئێران و گەیشتن بە هەڵەبجە و سلێمانی و کەرکووک و هەولێر و گەرمیان و بەغداش زۆر خاڵی گرنگ کە بە ڕاپۆرت دراوە بە هە هەرێمی كوردستان و هەم عێراق.سەبارەت بە مەرزی پشتە داوامان لە بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت کرد کە بەچاککردنی ڕێگای مەرزەکە لە داهاتی خۆی دەبێتە بوژانەوەی مەرزەکە و زیادکردنی داهاتەکەی و بوژانەوەی ناحیەکە ، ڕەزامەندی وەرگیراوە کە ڕێژەیەکی داهات بگەڕێتەوە بۆ سەرجەم مەرزەکان و لە رێگای مەرزەکان دەست پێبکرێت و پشتە ئەولەویەتی هەیە.
هێمای بەوەشکرد: هەروەها سەبارەت بە مڵەخورد کە تاکە مەرز دەبێت لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای کوردستان ـ سنه یاداشتی لێک تێگەیشتن لەگەڵ پارێزگای سنە واژوو کراوە و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێژگاری سنە لە پارێزگای هەڵەبجە کراوە و لە ئایندەدا لە پارێزگای سنە کۆبونەوەی تر سەبارەت بە مڵەخورد ئەنجام دەدرێت.دژایەتی مەرزەکان هیچ پەیوەندییەکی بە ناوچەکانەوە نییە و نەبووە هەر دژایەتیەک بۆ سازان یان تەوێڵە یان پشتە یان مڵەخورد هەبوو بێت یان هەبێت پەیوەندی بە بەرژەوەندی کەسەکانەوە هەیە و ناوچەکان بێ بەرین لەو دژایەتیە و ناوچەگەری نابێت زیندوو بکرێتەوە و گرنگی پێ بدرێت و ناوچەیەک بدرێت بە گژ ناوچەیەکی تر.ئەوەی هەر کەسێکمان پێمان بکرێت بۆ گرنگی دان بە مەرزەکان پێویستە درێغی نەکەین و هەر شتێک کاریگەری سلبی هەبێت نەوروژرێنرێت ، دواتر دۆکۆمێنت زۆرە بۆ هەوڵە باشەکان ودۆکۆمێنتەکان قسەی خۆیان دەکەن ، بەڵام ئێستا کاتی کارکردن و هەوڵدانە نەک بڵاوکردنەوەی دۆکۆمێنت و زیندووکردنەوەی هەندێک بابەت کە خزمەت ناکات.
کامەران کەریم