زایەڵە ـ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بەزایەڵەی ووت:هەموو رێكارەكان تەواو بوون و لەم هەفتەیەدا 20 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكرێت.
وتیشی: چەكی 20 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە گەیشتووە و ئێمەش ناردوومانە بۆ بانك و رێكارە ئیداری و داراییەكان بەرەو تەواو بوون و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت.
هێمای بەوەشکرد: خەرجكردنی پارەكە بەپێی ریزبەندیی دابەشكردنی گەنمی جووتیاران و وەرگرتنی پسوولەیە لە سایلۆكاندا.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەو 20 ملیار دینارەی خەرج دەكرێت، شەش ملیار دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و 10 ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و چوار ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆكە.
ڕونیشیکردەوە: بڕیارە دوای ئەوە بەشێكی دیكەی چەكی پارەی گەنمی جووتیاران بنێردرێت.
گوتیشی: 26ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەش لەبەشی سێیەمی خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتمان، دوای تەواوبوونی بەشی دووەمەمی چەکەکان، ئەو بڕە پارەیەش خەرج بکرێت.
کامەران کەریم