زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە قەزای دوکان لە (غاباتی دار سنەوبەرەکان ) بووە هۆی سووتانی نزیکەی ١٠  دۆنم پوش و پاوان.

زیاتر لە  ٦٠ دار سنۆبەر زیانیان پێ گەیشتووە و بەشێکیشیان سووتاون، لە ساڵی ئایندەدا زۆربەیانی لێ وشک دەبێت.

کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیکارەکانی سنورەکە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، هۆکاری ئاگرەکەش گومان دەکرێت لەدەست کەوتبێتەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی کەسی سەرپێچیکار .

کامەران کەریم