زایەڵە - میقداد میرى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق :چەک بەنرخێکى "باش" لە هاوڵاتییان دەکڕن و حکومەت 16 ملیار دینارى بۆ ئەو مەبەستە دابینکردووە.
حکومەت دەیەوێت چەک تەنیا لە دەستى دەوڵەت بێت، بۆ ئەوەش دەستیان بە کڕینەوەى چەک کردووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشوازى لەم بڕیارە کراوە.
قۆناغى یەکەم تۆمارکردنى چەکەکانە و قۆناغى دووەم کڕینەوەیەتی، 16 ملیار دینار بۆ ئەو بابەتە دابینکراوە کە دوو ملیار دیناری بۆ بەغدا و بڕى یەک ملیار دیناریش بۆ پارێزگاکانی دیکە.
بەنرخێکى باش چەک لە هاوڵاتییان دەکڕنەوە.
کامەران کەریم