زایەڵە -  وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ڕابردوودا دابەزینی باشیان لە نرخى بەنزیندا کردووە، بەڵام ئێستا لەو شوێنانەی بەنزینیان بۆ دابین دەکرا کەمیکردووە.
 
 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا دابەزینی باشمان لە نرخى بەنزیندا کرد، بەڵام ئێستا لەو شوێنانەی بۆمان دابین دەکرا کەمی کرد، بۆیە نرخی بەنزین ٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک زیادى کردووە.
 
 ئاماژەى بەوەشکرد، کەشوهەوا گەرمە و ڕۆژگار درێژە بۆیە خواست لەسەر بەنزین بەرز بووەتەوە و ئەوەش نرخی زیاد کردووە.
 
 باسی لەوەشکرد، بەنزین خواستی لەسەرە و نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، بۆیە داوا لەى حکومەتی هەرێم دەکات پاڵپشتییان بکات لە نرخی بەنزین، بۆئەوەی نرخەکەی دابەزێت.
 
کامەران کەریم