زایەڵە - ئەرشەد حاکم، وتەبێژی فەرمیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئامارى کار و چالاکییەکانی لەماوەی شەش مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی چەندین باند و دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر نەوتی ئامادەکراو بۆ بەقاچاخبردن و ماددەی هۆشبەر و تەقەمەنی راگەیاند.
لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هێزەکانمان توانیویانە دزە بکەنە ناو گرووپێکی لادەر بەناوی قوربانییەکان، ئەم گرووپە کاریان ئەنجامدانی تیروپشک بووە بۆ ئەندامەکانی و ناوی هەرکەسێک لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێویستبووە خۆی بخنکێنێت.
لەماوەی رابردوودا پێنج حاڵەتی خۆ خنکاندن بەو هۆکارە لە پارێزگاکانی بەسرە، واست، ناسریە تۆمارکراوە و هێزەکانمان توانیویانە 31 تۆمەتبار لە ئەندامانی ئەو گرووپە دەستگیر بکەن.
هەر لەو ماوەیەدا، توانیویانە هەوڵی بەقاچاخبردنە دەرەوەی زیاتر لە چوار ملیۆن لیتر نەوتی خاو پووچەڵبکەنەوە و 76 قاچاخچییان دەستگیرکردووە.
لەشەش مانگی رابردوودا توانیویانە 192 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیربکەن و دەستیانبەسەر 122 دەبە لە ماددەی C4 و 45 بۆمبی چێندراودا گرتووە.
کامەران کەریم