زایەڵە ـ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و هەمواری یاسای بودجە دوو پاڵپشتی بەهێزن بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام دەبێت هەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكان بێت.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی بە بانكیكردنی مووچە یاریی بە كات دەكات، لە كاتێكدایە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە مووچەخۆرانی هەرێم و هەمواری یاسای بودجە دەستكەوتێكی گەورەبوون كە لە مووچە لە خەرجیی كرداری" انفاق فیعلی" جیاكراوەتەوە و دەبێت هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق مانگانە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەربگرن.
وتیشی، دەبێت هەرێمی كوردستان كێشەكانی لەگەڵ عێراق چارەسەربكات و پاكتاوی دارایی لە نێوانیان بكرێت و داهاتەكان پشت بەستن بە داتا و زانیاری بێت و نابێت جیاوازی لە داهاتەكاندا هەبێت.
کامەران کەریم