زایەڵە ـ شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد.
لە دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٦/٣٠ شاندی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و شاندی یاوەریان گەیشتنە بەغدا.
ئاماژە بەوەش کراوە: ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبواری گومرگ و دەروازە سنوریەکان.
کامەران کەریم