زایەڵە - وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەمجۆرە تۆمەتە قێزەونانە بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانە، چونکە پارتى لە هەڵبژاردن دەترسێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیئێوارەى ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە تۆمەتەکانى وەزارەتى ناوخۆی هەرێم و عێراق ئەنجامدا.
سەعدی پیرە لە قسەکانیدا ڕایگەیاند: پێشتر چەندین جار وەک تیمی یەکێتى لە حکومەتدا و وەک قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی سووتاندنى دووکانەکانمان ئیدانە کردوە و پێشتر داوامان لە حکومەت کردوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی سووتاندنەکانی هەولێرو دهۆک و کەرکووک بکات.
وتیشی: کێشە ناوخۆییەکانى هەڵبژاردن ناوخۆی پارتى سیناریۆیەکە بۆ تێکدانى هەڵبژاردنى هەرێم، ئەم جۆرە تۆمەتە قێزەونانە بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانە، چونکە پارتى لە هەڵبژاردن دەترسێت و نایەوێت هەلبژاردن بکرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، پرسی ئاشکرابوونى بکەرانى ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە کراوە بە بانگەشەی هەڵبژاردن، وتیشی: لەبەر ئەوەى ڕاوێژمان قبوڵ نەکرد بۆ دواخستنى هەڵبژاردن، بۆیە سیناریۆی قێزەون دادەڕێژن.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاشکراشی کرد، زیاتر لە ٣٠٠ تیرۆرستی داعش هاتوونەتە بەرواری باڵا، ئێستاش سلێمانی قوربانى ڕاپۆرتە درۆیینەکانى هەندێک لایەنە بۆ تورکیا.