زایەڵە - مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە چوارچێوی هەماهەنگی جەخت لەسەر چارسەرەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: بەدواداچوون بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت و بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هاوکاریکردنی لایەنە سیاسیە پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەکانی ڕۆژی چوارشەممەی بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر کرا، هاوکات جەخت لە چارەسەری سەرجەم کیشەکان کرایەوە.
: کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەیی، نووری مالكی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا، قەیس قەزعەلی، ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ، عەممار حەكیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بەڕێوەچوو.