زایەڵە - ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی نۆ كەسی راگەیاندو دەڵێت، "چەكداری گروپی تیرۆریستی داعش بون" و "بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەكانی هەرێمی كوردستان بون."
 
ئاسایشی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای بەدەستهێنانی زانیاری وردی هەواڵگری لەسەر نۆ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش، کە بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بون، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا لە دو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتودا سەرجەمیان دەستگیربکرێن."
 
ئەوەشی خستۆتەڕو"لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیانکردەوە کە تۆمەتباران چەکداری ئەو گروپە تیرۆریستییە بون و بەشداریی چەندین کاری تیرۆریستی بون و داواکراون بە ماددەی 4 لەیاسای تیرۆر، لە ئێستادا سەرجەمیان ڕادەستی یاسا کراون."