زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان لە درێژەی کار و چالاکی شاخەوانی خویدا گەشتێکی ساز دا بۆ دەڤەری باڵەکایەتی و بۆ گومی بێکودیان بە بەرزیی 3150 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە
بەشتی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی مەقان: لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی گروپەکەماندا بەتیمێکی تایبەت گەشتێکی شاخەوانی و شەو مانەوەمان ئەنجامدا بۆ بەرزترین و جوانترین گۆم لەکوردستان و عیڕاق
(گۆمی بێکۆدیان) لەسەرچیای حەساری سەکڕان کە دەکەوێتە نێوان هەردوو لوتکەی (پڕخێڵەند) و (قەرەد) بەبەرزی (۳۱٥٠) مەتر لەئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە بەدرێژایی ساڵ بەفری لێ دەمێنێتەوە .
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: دوای نیوەڕۆ لە پڕژێ خاڵی دەسپێک بەڕێکەوتین تا گەیشتین بە تاڤگەی کانیەڕەش دوای پشودان ئێوارە کەمپینمان لێداو بۆ بەرە بەیان سەرکەوتین بۆ سەر(گۆمی بێکۆدیان )
سوپاس بۆخودا بەسەلامەتی گەیشتین و گەڕاینەوە.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: جێگای خۆشحاڵی ئێمەبوو کەلەگەشتەکەماندا زۆرێک لەگروپە شاخەوانەکانمان بینی و خۆشحاڵبوین بەدیداریان.