زایەڵە - لەكۆی زیاتر لە 30 ملیۆن دەنگ، مەسعود پزیشكیان توانی  زیاتر لە شانزە ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت و بووە سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران.

 

دوای شەش كاتژمێر لە تەواوبوونی هەڵبژاردن، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئێران ڕاگەیێنرا و مەسعود پزیشكیان توانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت لە چواردەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێراندا.

 

لە كۆی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی جیاكراوە

 

مەسعود پزیشكیان: 16  ملیۆن و 384هەزار و 403 دەنگ

 

سەعید جەلیلی: 13 ملیۆن و 534 هەزار و 179 دەنگ

 

لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا، 24 ملیۆن و 535 هەزار و 155 كەس بەشداریی دەنگدانی كردبوو كە دەكاتە 39.9%ـی كۆی دەنگدەران، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكاندا 30 ملیۆن و 500 هەزار 160 كەس بەشداری لە دەنگداندا كردووە كە دەكاتە 50%ـی كۆی دەنگدەران.

 

ئەمەش بزانە: ئێستا بەشێک لە لایەنگران و دەنگدەرانی مەسعود پزیشكیان ڕژاونەتە شوێنە گشتییەكانی ئێران و ئاهەنگ و خۆشی دەگێڕن و شیرینی دابەش دەكەن.