زایەڵە - محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی زیقار رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون گەیشتە 26 حاڵەت، لەگەڵ چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان.
وتیشی، تیمەكان لە هەوڵی لەناوبردنی گەنەن لە شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵان، بەڵام لە سنووری شارۆچكەی شەتڕەی سەربە پارێزگاكە، زۆرترین تووشبوو هەیە كە نۆ كەسن.
دەشڵێت، رێكارەكانیان وەك ڤێتێرنەری توند كردووە و ئەو شوێنەی تووشبووی هەبێت، ئەوا گەمارۆی شوێنەكە دەدەن و نموونەی پشكنین وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە گەمارۆی ئەو شوێنانە دراوە و رێ نادرێت ئاژەڵ لەو شوێنانەوە بچێتە شوێنێكی تر.