زایەڵە - به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، قوباد تاڵەبانى په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دکتۆر مەسعود پزیشکیان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت و داوا دەکات کە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
دەقى پەیامەکە :
بەبۆنەی هەڵبژێرانی وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان دەکەین. هیوادارین لەسەردەمی بەڕێزیاندا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و بە تایبەتیش پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.