زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە په‌يامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات، هەمووان ئەو یادە بکەن دەرفەت و هاندەری زیاتری تەبایی و برەودان بە کولتووری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "له يادى 1ى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى 1446ى كۆچيدا، پيرۆزبايييهكى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان به‌گشتى ده‌كه‌م، هيوادارم بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌يى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت."
لە بەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، "هه‌موومان ئه‌م ياده پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى تهبايى و بره‌ودان به كولتوورى يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبوورده‌يى بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراق و، هه‌موومان پێكه‌وه به هاريكاريى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
له يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى 1446ى كۆچيدا، پيرۆزبايييهكى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان به‌گشتى ده‌كه‌م، هيوادارم بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌يى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
با هه‌موومان ئه‌م ياده پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى تهبايى و بره‌ودان به كولتوورى يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌موومان پێكه‌وه به هاريكاريى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/7ى زايينى
1ى موحه‌ڕڕه‌مى 1446ی کۆچی