زایەڵە - زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: وردەكاريی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت و زەوییەكان كە دەدرێتە فەرمانبەران لە سنووری ماستەرپلاندا دەبێت و دەكەونە سنووری تاسڵوجە، سۆتكە و ناوچەی تانجەرۆوە.
وتیشی: ماوەی دوو رۆژە دەستكراوە بە دابەشكردنی فۆڕم بۆ فەرمانبەرانمان ئەو كەسانەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕدەكەنەوە دەبێت پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبێت یاخود یەكەی نیشتەجێبوونی وەرنەگرتبێت و لە هەشت ساڵ خزمەتی كەمتر نەبێت دوای ئەوەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە لێیوەردەگیرێتەوە رێكاری یاسایی بۆ ئەنجامدەدرێت.
هێمای بەوەشکرد: ئیفرازكردنی زەوییەكان پێویستی بە تەرخانكردنی بودجە و كارمەند هەیە و بەو پێیەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەركراوە كاری پێویستی بۆ دەكرێت كە رەچاوی خاڵبەندی دەكرێت لە كاتی پێدانی زەوییەكان بە فەرمانبەران.
کامەران کەریم