زایەڵە - رۆژنامەی (العربي الجدید:سەرچاوە ئەمنیەكانی عێراق دەڵێن, سوپای توركیا لەم رۆژانەی دوایدا, دەیان گوندی لە پارێزگای دهۆك داگیركردووە, لە چوارچێوەی لە شكركێشیەكەی بۆ ناوخاكی هەرێمی كوردستان, كە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە دەستیپێكردووە.
سەدان خێزان بەناچاری ئاوارەبوون و, هێزەكانی توركیا چوونەتە ناو ناوچەی دیكما, دوای بۆردومانكردنی بنكەو بارەگاكانی پارتی كرێكاران لەو ناوچانەیە.
لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا, هێزەكانی توركیا بەرەو ناوچانەكانی (بالیتی و كانی ماسی و گوندەكانی ناوچەكە و چیای مەتین) رۆیشتوون.
لای خۆیەوە, ئیبراهیم سمێدەعی, راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووە:هەماهەنگی هەیە لەنێوان بەغدادو ئەنكەرە هەیە لەبارەی پرۆسەی سەربازییەكانی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندووە: پارتی كرێكاران پرۆسەی تاوانكاری ئەنجامدەدات و حكومەتی عێراق بە رێكخراوێكی تیرۆرستی ریزبەندی كردووە, پرۆسە سەربازییەكانیش بە هەهامەنگی نێوان عێراق و توركیا بەڕێوەدەچێت.
کامەران کەریم