زایەڵە - هەر پێنج كەسە تووشبووەكەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.
دكتۆر سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “پێنج حاڵهتى تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار كرابوون، دوو لە هەولێر و سێیان لە سلێمانی، هەر پێنج تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، چاكبوونەوە و بە تەندروستییەكی باش نەخۆشخانەیان جێ هێشت و گەڕانەوە ماڵەوە.
ئاشكراشیکرد لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان نییە.
کامەران کەریم