زایەڵە - نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند:جۆرە ڤایرۆسێک لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراقدا بڵاو بووەتەوە و بەهەزارانیان لێ مردار بوونەتەوە، داوا دەکرێت بە خێرایى ڤاکسینیان پێ بدرێت.

وتیشی: ڤایرۆسى ئایبى، نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ، لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بڵاو بووتەوە، کە ئەمەش ڤایرۆسێکە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و دەبێتە هۆى قڕکردنیان، بەڵام بۆ خواردن مەترسى نییە.

هێمای بەوەکرد:هەزاران جوجک و مریشک بەهۆى ئەو ڤایرۆسە مردار بوونەتەوە، کێڵگە هەیە رۆژانە 500 بۆ 1000 و زیاتریش بەهۆى مردار بوونەوەوە فڕیدەدەتز.

ئەوەشی خستەڕوو:ئەگەر کێڵگەیەکى پەلەورى 20 هەزار جوجکى هەبێت بە زەحمەد دەتوانێت 10 هەزارى رزگار بکات.

کامەران کەریم