زایەڵە- نەجم عەقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند بە مەبەستی کەمکردنەوەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار لە سەرتاسەری عێراقدا، بڕیاریان داوە تا ٢٠ ملیۆن دینار قەرز بدەن بە هاووڵاتیان.
کۆمەڵێک یاسایان دەرکردووە، کە پشتیوانی زیاتری کەرتی تایبەت دەکات بە ئامانجی ڕەخساندی هەلی کاری زیاتر و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بێكاری.
تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٥٠ هەزار خێزان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا تۆمار کراون و مانگانە هاوکاری دەکرێن.
حکومەت قەرزی تا ٢٠ ملیۆن دینار دەدات بە هاووڵاتیان، كە ڕێژەی پێدانی قەرزەکە مانگانە ملیۆنێک دینارە.
ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی کەرتی تایبەت و گشتیدان، حکومەت لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا جێگیری کردوون و مانگانە بڕی ٣٥٠ هەزار تا ملیۆنێک و ٧٥٠ هەزار دیناریان پێ دەدات
کامەران کەریم