زایەڵە ـــ تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە یەکەم پێشبڕکێ خۆیدا و لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی پیاوانی تەمەن خوار 20 ساڵ، لەگەڵ چین ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باڵە، بیست و دووهەمین خولی کێبەرکێیەکانی باڵەی پاڵەوانێتی پیاوانی تەمەن خوار 20 ساڵی ئاسیا، بەرواری 2 تا نوهەمی مانگی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی 16 تیپ لە شاری سورابایای ئەندونێزیا، بەڕێوەدەچێت.

کۆڕبەندی قۆناخی سەرەتایی کێبەرکێیەکان بەم شێوازەیە.

کۆڕی A: هۆنگ هۆنگ، عەرەبستان، ئوستورالیا و ئەندونێزیا.

کۆڕی B: قەتەر، ئێران، چین و چینی تایپە.

کۆڕی C: ژاپۆن، هێند، بەنگلادیش، کوەیت.

کۆڕی D: تایلەند، ڤیتنام، کووریای باشوور، قەزاقستان.

کەژاڵ حەمیدی